شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

عیراق

15/07/2019‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی شاندێكی باڵا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولاوه‌ گفتوده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا چه‌ندبڕیارێكی له‌باره‌ی ده‌وامی وه‌زیره‌كان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ 

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە،  مه‌سرور بارزانی لەكۆبونەوەكەدا مه‌سرور، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، "سبەینێ وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ دەربڕینی نیازپاكی سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغد ا لە چوارچێوەی دەستوور".

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارێكی گرنگ لەبارەی دەوامی وەزیرەكان و خاوەن وەزیفە باڵاكان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و نەهێشتنی رۆتین و دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن لەناو داموودەزگاكانی حكومەت خستەڕوو، دواتر بەكۆی دەنگ پەسەند كران.
ه.م