وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا داوایه‌ك له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

عیراق

15/07/2019‌ 1104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەکێتیی ئەوروپا داوای له‌ هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق دەکات لە ناوچە جێناکۆکەکاندا کاری هاوبەش بکەن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دوای کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەوروپا وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسیان له‌ دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد و رایانگه‌یاند، "یەکێتیی ئەوروپا خۆشحاڵە بە ھەڵبژاردنی سەرۆک و پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ئەیلوولی 2018".

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، "بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و  بەغدا دەکەن و داواش لە ھەردوولا دەکات بەردەوامبن لە دیالۆگی دوولایەنە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. 
ه.م