چاره‌نووسی پۆگبا یه‌كلایی بووه‌وه‌

وەرزش

15/07/2019‌ 1277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیه‌كی به‌ریتانی رایگه‌یاند، پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد وەرزی داهاتووش لە یانەکەی دەمێنیتەوە.

رۆژنامه‌ی گاردیانی بەریتانی له‌ هه‌واڵێكدا رایگه‌یاندووه‌، "كەمتر لە مانگێک ماوە بۆ داخستنی مێرکاتۆی هاوینە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک بەشێوەیەکی فەرمی داوایگرێبەستی پێشکەشی پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسای نەکردووە، ئەمە لە کاتێکدا بەدرێژایی ماوەی مێرکاتۆ ناوی پۆگبا بە ریال مەدریدەوە گرێدرابوو".

راشیگه‌یاندووه‌، "ئەو نرخەی مانچستەر وەک مەرجی دەستبەرداربوون لەسەر پۆگبا دایناوە، هۆکارە بۆ ئەوەی پڕۆسەی گواستنەوەی ببێتە کارێکی ئەستەم، چونکە مان یونایتد لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی پۆگبا 170 ملیۆنی دەوێت".

هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی، "لە بەرامبەردا ریال مەدرید ئامادە نییە لە سەروو 100 بۆ 120 ملیۆن زیاتر بە مانچێستەر بدات".
ه.م