شارپرێس:
پۆلیسی كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی، چونه‌ته نێو ماڵی ڕه‌نا حه‌مید، ئه‌و ئافره‌ته‌ی ستایشی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عسی له‌خۆپیشاندانێكی ئه‌و شاره ده‌كرد.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی كه‌ركوك، هێزێكی پۆلیسی شاره‌كه به‌فه‌رمانی دادوه‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی ڕه‌نا حه‌مید چوونه‌ته نێو ماڵی ناوبراو، به‌ڵام ڕه‌نا خۆی حه‌شارداوه و شوێنه‌كه‌ی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
رۆژی شەممەی ڕابردوو بەشێك لە عەرەبەكانی كەركوك دژ بە كاندیدكردنی "تەیب جەبار" بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا، له‌وێدا ڕه‌نا حه‌مید تێیدا ستایشی سەدام حوسێن و حزبی بەعسی كرد و وتی:"ئێمە سەددامین، ئێمه به‌عسین و كەركوك بۆ عەرەبی سوونەیە".
هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن، ڕه‌نا له‌دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه خۆیشاردوه‌ته‌وه و پێده‌چێت لایه‌نێك له‌پشت حه‌شاردانیه‌وه بێت، بۆیه پۆلیس ماوه‌ی دوو ڕۆژه بۆ ناوبراو ده‌گه‌ڕێن.
یاسای "قەدەغەكردنی حیزبی بەعس و قەوارە و حیزب و چالاكییە رەگەزپەرستی و تیرۆریستی و تەكفیرییەكانی ساڵی ٢٠١٦" دەڵێت: هەر كەسێك لایەنگیری بۆ حیزبی بەعسی قەدەغەكراو پیشان بدات، یان برەو بە بیروبۆچوونەكانی بدات بەهەر شێوەیەك لە شێوەكان یان هەوڵ بدات خەڵك بۆ لایەنگری ئەو حیزبە قەدەغەكراوە رابكێشێ ، ئەوە سزا دەدرێت بە ماوەیەك كە لە ١٠ ساڵ زیاتر نەبێت.
ڕ . ج