شارپرێس:
ژماره‌یه ئافره‌ت له‌نێو شاری تاران و له دیارترین شوێنی ئه‌و شاره، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌بێ له‌چك ده‌سوڕێنه‌وه، تا ئێستاش "پۆلیسی ڕه‌وشت" هیچ ڕێكارێكی به‌رامبه‌ریان نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی یاسای ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ئافره‌تێك نابێت له‌چكه‌كه‌ی لابه‌رێت، له‌حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بوون به‌و بڕیاره‌وه "پۆلیسی ڕه‌وشت" لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كه‌ن كه له‌چكه‌كانیان لابردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه 20 ئافره‌ت كه له‌شێوه‌ی گروپێكدان له دیارترین شوێنه‌كانی شاری تاران به‌بێ له‌چك ده‌سوڕێنه‌وه.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌وه پێشهاتێكی نوێیه كه له‌ئێران ده‌بیندرێت، هاوكات له‌زاری یه‌كێك له‌ئافره‌ته‌كانه‌وه ورده‌كاریی زیاتری بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت:"ئێمه ده‌زانین كارێكی مه‌ترسیدار ئه‌نجامده‌ده‌ین، ئه‌وان به‌دوامانه‌وه‌ن به‌ڵام ناتوانن بمانگرن، بۆیه هیوادارین ئه‌وه نیشانه‌ی گۆڕانكاریی بێت".
ئه‌و ژماره ئافره‌ته بۆ دوركه‌وتنه‌وه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ڕژێم، ڕه‌فته‌یه‌كیان له‌میانه‌وه پێچاوه، كه ته‌نیا به‌شێكی زۆر كه‌می قژیانی داپۆشیوه و به‌شه زۆره‌كه‌ی دیاره.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران ڕاپۆرتێكی نهێنی ئاماده‌كردبوو له‌باره‌ی له‌چككردن له ئێران كه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، نیوه‌ی ئافره‌تانی ئێران دژی له‌چككردنن.
ڕ . ج