شارپرێس:
له كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیی بۆ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس و دواتریش خه‌لافه‌تی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، ئێزیدییه‌كان دووچاری زنجیره‌یه‌ك كۆمه‌ڵكوژیی بوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌ڕاپۆرتێكدا تیشكی خستوه‌ته‌سه‌ر ئێزدییه‌كان و شێوه‌ی ژیانكردنیان، ژماره‌یان و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی له مێژوودا ڕوبه‌ڕویان بوه‌ته‌وه، كه تا ئێستا 74 جار كۆمه‌ڵكوژكراون كه ئه‌وان به "فه‌رمان" ناویده‌به‌ن.
ئه‌و ژماره كۆمه‌ڵكوژییه‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هێندراوه مێژووه‌كه‌ی بۆ پێش سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیی ده‌گه‌ڕێته‌وه و تا گه‌یشتووه به‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس و دواتریش چه‌كدارانی داعش، برینی ئێزیدییه‌كانیان قوڵتر كرده‌وه.
ئه‌وان ئێستا ژماره‌یان زیاتره له یه‌ك ملیۆن كه‌س له جیهاندا، كه به‌شی زۆریان له عێراق داده‌نیشن و ژماره‌یان 550 هه‌زار ئێزیدییه.
له‌مێژوودا ژماره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدراوه، بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 250 هه‌زار ئێزیدیی بكوژرێن، كه ئه‌و ژماره‌یه‌ش به‌مێژوویه‌كی سه‌دان ساڵه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان چوار هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ئاینی ئێزیدییه‌كان له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له‌جیهاندا به‌یه‌كێك له دینه داخراوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی په‌یڕه‌وكارانی هه‌ژمارده‌كرێت.
ئه‌وان باوه‌ڕیان به حه‌وت فریشته هه‌یه، كه گرینگ‌ترینیان "مه‌له‌ك تاوسه" هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی ئاینی مه‌سیحی، كاتێك منداڵێكیان له‌دایكده‌بێت له "ئاوی پیرۆز"ی هه‌ڵده‌كێشن.
ڕ . ج