شارپرێس:
كتێبێكی نوێی شاعیر و شانۆكار (داستان به‌رزان) بڵاوده‌بێته‌وه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت مامه‌ڵه‌یه‌كى شاعیرانه له‌گه‌ڵ دونیاى نوێ و به‌كاربردنى زمانێكى په‌تى و گوزارشتى په‌تى له فۆرم و ته‌كنیكێكى شیعرییدا.
"له نه‌خۆشییه‌ك ده‌ترسم نامه‌وێت ناوى له‌م كتێبه‌دا هه‌بێت" ناونیشانی كتێبێكى نوێی شیعریی (داستان به‌رزان)ه كه له قه‌باره‌یه‌كى مامناوه‌ندایه و له ده تێكستى شیعریی پێكهاتووه، كه هه‌وڵێكى دیكه‌ى ئه‌م شاعیره‌یه بۆ ڕوانین له دونیا، له په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێوه، به‌تایبه‌ت وه‌ك له كاره‌كانى دیكه‌ى (داستان)دا هه‌بووه مامه‌ڵه‌یه‌كى شاعیرانه له‌گه‌ڵ دونیاى نوێ و به‌كاربردنى زمانێكى په‌تى و گوزارشتى په‌تى له فۆرم و ته‌كنیكێكى شیعرییدا.
داستان به‌رزان به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، "هاوكات له هه‌مان كتێبدا توێژینه‌وه‌یه‌كى نووسه‌ر (پێشڕه‌و عه‌بدوڵڵا)هه‌یه ده‌رباره‌ى ئه‌زموونى شیعری خۆم، به گشتى و ئه‌م تێكستانه‌ى نێو ئه‌م كتێبه‌ى به‌تایبه‌تى، نووسه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه جیاواز له زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى قسه‌یان له‌سه‌ر شیعری نه‌وه‌ى نوێ و شیعری من به تایبه‌تی كردووه توانیوویه‌تى دیدگایه‌كى نوێ بخاته‌كار بۆ دۆزینه‌وه‌ى كۆد و ته‌لیسمه‌كان".
داستان به‌رزان له‌دایبكوی شاری سلێمانییه‌و ماوه‌ی 15 ساڵه له بواره‌كانی شیعر و كورته چیرۆك ده‌نوسێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك ده‌رهێنه‌ری شانۆ دووكاری شانۆیی كه سه‌ر به دنیای شانۆی ئه‌پسێرده، به‌رهه‌مهێناوه و دامه‌زرێنه‌ری گروپی شانۆی گۆدۆیه.
له‌گه‌ڵ هه‌ر تێكستێكى شیعریدا هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ناكام) تابلۆیه‌كى تایبه‌ت به‌و تێكسته‌ی له‌نێو كتبێبه‌كه‌دا نه‌خشاندووه و له‌گه‌ڵ تێكسته‌كه‌دا چاپ بووه، دیزاینه‌ر (محه‌مه‌د زاری)یش كاری نه‌خشه‌سازى به‌رگ و ناوه‌ڕۆكى بۆ ئه‌نجامداوه، شایه‌نى باسه ئه‌م كتێبه ڕۆژى پێنج شه‌ممه 18/7/2019 له (ناوه‌ندى ڕه‌هه‌ند) له مه‌ڕاسیمێكدا بڵاوده‌كرێته‌وه.