شارپرێس:
توێژه‌رى دیارى په‌یمانگه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست له واشنتۆن (چارلز لیستر) له گۆڤارى –فۆرین پۆڵسى- تێبینى ئه‌وه‌ى كردوه، كاتێ ته‌ماشاى دۆخى سوریا ده‌كه‌ى له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دواییدا، گوزارشتێك ئالوگۆڕ ده‌كرێت؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه - ئه‌سه‌د سه‌ركه‌وت- یان – جه‌نگ گه‌یشتۆته ئاستى كۆتایى هاتن-، ده‌كرێ ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ ئه‌وه بێت كه سێیه‌كى وڵات له ژێر ده‌ستى رژێمدایه.
له‌كاتى ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى روسیاوه له ه‌یلولى 2015، به‌رهه‌لستكارانى سوریا یه‌ك شه‌ڕیان نه‌بردۆته‌وه و زۆربه‌ى ئه‌و ناوچانه‌شى له ژێر ده‌ستیاندا بوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌ستى رژێم. له رۆژهه‌لاتى سوریا رێكخراوى داعش رووبه‌رووى شكست بوه‌وه به ده‌ركردنى له گوندى باغۆز له ئازارى رابردوودا، تا ڕاده‌یه‌كى زۆر ئه‌و بابه‌ته‌ى ئێستا له سوریادا باس ده‌كرێت گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌نابه‌ره‌كان و دووباره بنیاد نانه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته سزاكانى سه‌ر دیمه‌شق سووك بكرێن، سه‌ره‌راى بابه‌تى ئایه ده‌كرێ دووباره‌ى هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رژێمدا بكرێت؟
واقیعه نوێیه‌كان
به‌لاى ئه‌وانه‌ى به‌رگرى له رژێم ده‌كه‌ن، ئه‌م ساته‌وه‌خته گونجاوه بۆ ئاهه‌نگ گێڕان، داواكان پڕبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جیهان دان به‌م واقیعه تازه‌یه‌دا بنێت و سزاكان لاببرێن و یارمه‌تى سوریا بدرێت بۆ دووباره بنیادنانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌روه‌رى بۆ سه‌رجه‌م خاكى ئه‌و وڵاته. دیاره ئه‌م داوایانه نوێ نین، به‌ڵام جێگاى سه‌ره‌نجه له نێوه‌ندى هه‌ندێ له شرۆڤه‌كاره كاریگه‌ره‌كان و دروستكردنى بڕیارى سیاسى. بۆ نمونه ناوه‌ندى –كارته‌ر- كه سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مریكا جیمى كارته‌ر دایمه‌زراندوه به‌شدارى كردوه له میواندارێتى كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نیسانى رابردوو له له‌نده‌ن بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى وه‌ك دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌روه‌رى به‌سه‌ر خاكدا، چۆنیه‌تى گره‌نتى رزگاربوون له هێزه چه‌كداره‌كان؛ ئه‌وانه‌ى به‌بێ ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى سوریا كار ده‌كه‌ن.
هاوبه‌شێكى تر‌ى ناوه‌ندى كارته‌ر له میواندارێتى كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆبه‌ندى سوریى به‌ریتانی سه‌ر به‌رژێمه و فه‌واز ئه‌خره‌س باوكى هاوژینى ئه‌سه‌د دایمه‌زراندوه، كه له ساڵى 2012 ئامۆژگارى ئه‌سه‌دى كردوه له بوارى رووبه‌رووبونه‌وه به‌ڵگه‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌شكه‌نجه دانى مه‌ده‌نیه‌كان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه. به‌رێوه‌به‌رى جێبه‌جیكارى كۆبه‌نده‌كه براى سه‌رۆكى به‌رنامه‌ى چه‌كه كیمیاویه‌كانى سوریایه.
به‌لام نوسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات رژێمى ئه‌سه‌د هیچ شتێكى نه‌بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌قامگیرى تا ئێستا دیار نیه، و شوێنه كۆتاییه‌كانى به‌رهه‌لستكاران له باكورى خۆرئاواى سوریا پێده‌چێ پارێزراو بێت. له شوێنه‌كانى تر‌ى ولات ئاماژه‌ى زۆرى تێدایه بۆ ئاینده‌یه‌كى ناسه‌قامگیر. راسته ئێستا سوریا له جه‌نگێكى ئه‌هلى كراوه‌دا نیه، به‌لام كێشه‌ى سیاسى له وڵات‌دا ئالۆز ده‌بێت. ئه‌و هۆكارانه‌ى بونه هۆى به‌رپابوونى راپه‌رینى 2011 تا ئێستاش ماوون و زۆربه‌ى هۆكاره‌كان خراپترن. تا ئه‌و راده‌یه‌ى شوێنه‌كانى ژێر ده‌سه‌لاتى رژێم و ئه‌وانه‌ى به‌رگرى توندى لێده‌كه‌ن، رۆژانه رووبه‌رووى ئالینگارى زیاتر ده‌بێته‌وه‌و توندتره له رۆژانى ململانێى چه‌كدارى.
دۆخه‌كه ناسه‌قامگیره
نوسه‌ر باسى ئه‌وه ده‌كات مشت و مڕى جدى ده‌رباره‌ى سوریا ئه‌وه‌یه كه دان به‌وه‌دا بنرێت دۆخه‌كه تا ئێستا سه‌قامگیر نیه تا ڕاده‌یه‌كى زۆر.
دواى تێپه‌ڕینى ده هه‌فته له هێرشى هێزه‌كانى پڵنگى ناوبانگ خراپ و پاسه‌وانى كۆمارى و فیرقه‌ى چوار له ئیدلب. ئه‌م هێزانه ته‌نها توانیویانه 1%ى ئه‌و خاكانه به ده‌ست بهێننه‌وه كه له‌ژێر ده‌ستى به‌رهه‌لستكاره‌كاندایه. به‌ڵام 330 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵى خۆیان به‌جێهێشتوه، له دیارترین شه‌ڕه‌كاندا له ئیدلب رژێم هێزێكى مرۆیى له‌ده‌ستدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پارێزگاكه یان ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى ئه‌و زه‌ویانه‌ى له ژێر ده‌ستى حكومه‌تى سوریادایه.
ئێران ره‌تى كرده‌وه میلشیاكانى سه‌ر به‌خۆى بنێرێت بۆ یارمه‌تى دانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئیدلب، به‌ڵكو له‌دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌ستانه له نیسانى رابردوه‌وه گرنگیه‌كى ستراتیجى گه‌وره له باكورى رۆژئاواى سوریادا نابینێ. له‌لایه‌كى تره‌وه گرنگى ئێران بۆ ئه‌سه‌دو روسیا ته‌نها له شه‌ڕى ئیدلبدا ده‌ركه‌وت، و هه‌روه‌ها ئیداره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ مكوڕه له‌سه‌ر ده‌ركردنى ته‌واوى هێزه ئێرانیه‌كان له سوریا، وه‌ك مه‌رجێك بۆ ئاسانكردنى چاره‌سه‌رى سیاسى له سوریا.
داعش
له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانه‌ى داعش له‌سه‌ر خاكى سوریا لێى كه‌وت، كه‌چى شانه نوستوه‌كانى رێكخراوه‌كه 370 هێرشى له رۆژهه‌لاتى سوریا ئه‌نجامداوه له مانگى ئادارى رابردوه‌وه، و رژێم زاڵ بوه به‌سه‌ر 62%ى خاكى ئه‌و وڵاته‌دا، و رێژه‌ى 38%ى تر‌ى یاریزانه سوریه‌كانى سه‌ر به‌هه‌ژموونى حكومه‌ته بیانیه‌كان به‌سه‌ریدا زاڵن، له باكورى رۆژهه‌لاتى سوریاش ئه‌مریكاو هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات 28%ى خاكى سوریایان له‌ژێر ده‌ستدایه. سه‌ره‌راى ئه‌مانه‌ش توركیا موماره‌سه‌ى هه‌ژموونى خۆى ده‌كات به رێژه‌ى 10% له حه‌له‌ب و باكورى رۆژئاواى سوریا.
حلمى ره‌سول ره‌زا