شارپرێس:
بڕیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدا بكات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ردانی دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌ردانی شاری به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێبكات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له مه‌سرور بارزانی كرد‌و و وتویه‌تی"ئومێدەوارین هەرچی زووتر بە کردەوە دەست بە هەنگاونان بۆ چارەسەری هەموو کێشە هەڵواسراوەکان بکرێت. بەیەکەوە هاوکاربین بۆ ئەوەی تواناکانمان بخەینە ئاراستەیەک کە بە سوود و قازانجی هەرێمی کوردستان و عێراق بێت بەگشتی و خزمەتێکی شایستەی هاووڵاتیان بکرێت".
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه شانده‌كه‌ی هه‌رێم پێكهاتووه له سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، وەزیرانی داد، پێشمەرگە، ناوخۆ و دارایی و ئابووری.
ڕ . ج