گیانلەدەستدانی "ئەستێرەیەكی یوتیوب" بەهۆی رووداوێكی دەگمەنەوە

هەمەڕەنگ

16/07/2019‌ 1036 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای تێپەڕبوونی ٤٨ كاتژمێر بەسەر رووداوێكی دڵتەزێن ،دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ناسنامەی قوربانییەكەیان ئاشكراكرد، كە "ئەستێرەیەكی یوتیوب" و پێشكەشكارێكی تەلەفزیۆنییە و تەمەنی ٣٦ ساڵە .

دەسەڵاتداران دەڵێن: ئەو كەسە "ئیمیلی هارتریدج"ەو لەناوچەی باترسی لەندەنی پایتەخت گیانی لەدەستداوە، كە گومان دەكرێت ئەوە یەكەم رووداوی لەو شێوەیە بێت بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی كەسێك.

ڕووداوەكە بەهۆی خۆپیاكێشانی نێوان بارهەڵگرێك و سكۆتەرێكی كارەباییەوە بووە، كە قوربانییەكە لێیخوڕیوە.

هارتریدج توانیبووی ٣٥٠ هەزار بەشداربوو بۆ كەناڵەكەی یوتیوبی رابكێشێ، كە پارچەی ڤیدیۆیی لەسە ستایلی ژیان و لەش و لار رێكی و گەشت و گەڕان بڵاودەكردەوە ، ئەوەش پێش ئەوەی بچێتە كەناڵێكی تەلەفزیۆنی و زنجیرەیەك لەسەر چۆنێتی مامەڵەكردن لەدوای تەمەنی سی ساڵی پێشكەش بكات .

سەرەرای ئەوەی رووداوەكە لەنزیك ماڵی خۆیان لە لەندەن روویداوە ، بەڵام هیشتا هیج كەسێك لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر نەكراوە.

وتەبێژێك بەناوی فریاكەوتنی لەندەن باسی لەوە كردووە كە تەنیا دوای ٣ خولەك لە رووداوەكە تیمی فریاگوزاری پێویستیان بۆ شوێنەكە ناردووە ، بەڵام هەموو ئەو هەوڵە زۆرەی تیمەكە لەپێناو دەربازكردنی گیانی قوربانییەكە داویانە بێبەرهەم بووە و هەر لەشوێنی رووداوەكە گیانلەدەستدانی هارتریدج راگەیەنراوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی