"ویندۆزی ١٠ " دەستبەرداری وشەی تێپەر دەبێت

جیهان

16/07/2019‌ 598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" بڕیاریداوە لە "ویندۆزی ١٠"، بەتەواوەتی دەستبەرداری وشەی تێپەر ببێت ، بەڵام ئەم هەنگاوە هیچ كاریگەری ناكاتە سەر ئاستی پارێزراوییەكەی ، بەڵكو زیاتر بەهێزتری دەكات .

پێگەی "فۆربس" باسی لەوە كردووە، كە ئەم تایبەتمەندییە لە قۆناغی یەكەمدا بۆ بەشداربووانی "ویندۆز ئینسایدەر" بەردەست دەبێت بەوەی بتوانن  بچنە ناو هەژمارەكانیان بێئەوەی پێویستیان بە نووسینی پاسوۆرد هەبێت ، 

پێشتر ، مایكرۆسۆف بەڵینیدابوو، كە لەماوەیەكی نزیكدا  ٨٠٠ ملیۆن بەكارهێنەری "ویندۆز ١٠" بگوازێتەوە بۆ جیهانی بێ پاسوۆرد ، ئەوەش ئێستا بوو بە راستی .

ئەم هەنگاوەی كۆمپانیاكە پرسیاری ئەوەی وروژاندووە، كە بۆ پاراستنی هەژمارەكانی مایكرسۆفت جێگرەوەی وشەی تێپەڕ چی دەبێت ، بەگوێرەی پێگەی فۆربس وەڵامەكە ئەوەیە كە كۆمپانیاكە پشت بە هەندێ تایبەتماەندی تری وەك ناسینەوەی رووخسار یان پەنجەمۆر یان PIN كۆد دەبەستێت .

چوونە ناو هەژمارەكانی مایكرۆسۆفت لەرێگای  تایبەتمەندی "ویندۆز هەلو" دەبێت ، كە بەكارهێنەر لەرێگای میكانیزمی لێكۆڵینەوەی نوێوە دەچێتە ناو هەژمارەكەیەوە .

دیانا هوانگ ، بەرپرسی بەشی ئەندازیاری لە لقی بەرپرس لە سەلامەتی بەرنامەكانی "مایكرۆسۆفت" دەڵێت "   PIN كۆد رێگایەكی ئاسانترە و بەقەد وشەی تێپەڕ ئاڵۆز نییە".

هەروەك وتوویەتی: خاڵی هاوبەش لەنێوان وشە تێپەڕەكان ئەوەیە كە بەزۆری لەیەكچوون ، لەبەر ئەوەی سێرڤەری ئینتەرنێت بەدوای دەكەوێت و نووسخەیەكی دەمێنیتەوە ، بەڵام لە PIN كۆددا وانییەو هیچ نوسخەیەك لە سێرڤەرەكەدا نامێنیتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی