شارپرێس:
كۆمپانیای IBM مافی خاوەندارییەكی نوێی بۆ كاتژمێرێكی زیرەكی پێشكەوتوو تۆماركرد، كە لە جیهاندا دەبێتە یەكەم جۆری كاتژمێری لەوشێوەیە.
بەگوێرەی نووسینگەی ئەمەریكی بۆ مافی خاوەندارییەتی USPTO ، ئەو داهێنانەی لە بەرواری ١١ی حوزەیران تۆماركراوە خۆی لەپێشخستنی كاتژمێرێكی زیرەكدا دەبینێتەوە، كە شاشەیەكی نەرمی هەیەو دەتوانرێت بنوشتێنرێتەوە و بەگوێرەی خواستی بەكارهێنەر دەكرێت دەستكاری قەبارەكەی بكرێت .
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە، كە ئەو كاتژمێرە شاشەكەی لەژێر رووپۆشی دەرەكی كاتژمێرەكەدا دەشاردرێتەوە ، كە لە ٨ ڕووتەختی ژمارەیی بچووك پێكدێت بە قەبارەی ٢/٣ بۆسە، كە دەكرێت یەكێكیان وەك شاشەی كاتژمێری ئاسایی بەكاربهێنرێت ، هەروەك دەتوانرێت دوو یان چوار یان هەموویان دەربهێنرێن تا بەیەكەوە وەك شاشەیەكی گەورە بە قەبارەی تابلێتێك كار بكات .
ئەگەر ئەو ئەزموونە سەركەوتوو بێت ، ئەوە كاتژمێری IBM دەبێت بە نموونەیەكی پشتپێبەستراو بۆ ئامێرە زیرەكە هەڵگیراوەكان لە ئایندەدا ، كە سێ ئامێر لەناو یەك ئامێردا دەبن ، ئەوانیش (مۆبایل و تابلێت و كاتژمێری زیرەك )ن.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی