لەپرۆسەیەكی نێودەوڵەتیدا هەزاران ئاژەڵی كێوی رزگاردەكرێن

هەمەڕەنگ

16/07/2019‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە پرۆسەیەكی نێودەوڵەتیی هاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردن توانرا دەست بەسەر هەزاران ئاژەڵی كێویدا بگیرێت، كە هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە و دەویسترا لەرێگای نایاسایی بازرگانیان پێوە بكرێت ، ئەوە جگە لەدەستبەسەرداگرتنی لەبرێكی زۆریش لە "عاج"ی فیل .

پرۆسەكە دەستیگرتووە بەسەر نزیكەی ١٠ هەزار كیسەڵ ، ٢٣ مەیموون ، ٣٠ پشیلەی گەورە ، سەدان كلكی فیل ، نیو تۆن عاج ، پێنج شاخی ئاژەڵی یەك شاخ .

رێكخراوی جیهانی گومرگەكان و رێكخراوی پۆلیسی نێودەوڵەتیی تاوانكاری (ئینتەرپول) دەڵین لە مانگی حوزەیراندا لە ١٠٩ دەوڵەتدا ١٨٢٨ پرۆسەی جێبەجێ كردووە.

بەگوێرەی ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتیانە ، پرۆسەكە بۆتە هۆی دەستنیشانكردنی نزیكەی ٦٠٠ گومانلێكراو ، كە بەهۆیەوە لەسەرانسەری جیهاند دەستكراوە بە دەستگیركردنیان .

لای خۆیەوە ، یۆرگن ستۆك ئەمینداری گشتی ئینتەرپول دەڵێت " تاوانی ژیانی كێوی تەنیا ژینگەكەمان لە سامانەكەی خاڵیی ناكات ، بەڵكو لەڕێگای كاروكردەوەی توندوتیژانەی پەیوەست بەو بازرگانییە نارەوایە ، كاریگەری لەسەر شتنەوەی پارە و فێڵكردنیشدا هەیە".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی