مرۆڤ لەناو دەبات.. نیشانەكانی نەخۆشی لەبیرچوونەوە

تەندروستی

16/07/2019‌ 1584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبیرچوونەوە "ئەلزەهایمەر" نەخۆشییەكە، كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەكانی مێشك و پاشان گیانلەدەست دانی كەسەكە. 

ئەو نەخۆشییە بە هۆكارێكی سەرەكی گەوجی و گێلی دادەنرێت، بە بەردەوام بیرەوەری و ڕەفتار و بەهرە كۆمەڵایەتییەكان، كە وا دەكەن كەسەكە بە تەواوەی كار بكات لەناوی دەبات و لە كاریان دەخات.

نیشانە سەرەتاییەكانی ئەلزەهایمەر وەك بیرچووەنەوەی ڕووداوە نوێكان یاخود گفتوگۆكان. هەر كە نەخۆشییەكە پەرەدەسێنێت كەسی تووشبوو چەند بیروەرییەكی زۆر لەدەست دەتات و پاشان ئەركەكانی ڕۆژانەی بە باشی پێ ئەنجام نادرێت.

دەكرێت دەرمان بۆ ماوەیەكی كاتی بەكاربهێنرێت بۆ كەم كردنەوە و خاوكردنەوەی نیشانەكانی، وهەندێ كاتیش یارمەتی كەسی تووشبوو دەدات بیرەوەرەیەكانی بۆ ماوەیەكی كاتی بیربمێنێت. جۆری جیاوازو هاوكاری تەندروستی دەكرێت تووشبووەكە سوودی لێوەربگرێت.

هیچ چارەسەرێك تا ئێستا نەدۆزراوەتە بۆ بنبڕكردن ولەناوبردنی ئەلزەهایمەر. لە مەرحەلە سەرەتاكانی تووشبوون بە نەخۆشیەكەدا مێشك چالاكی و كارەكانی خۆی بەتەواوی ئەنجام نادات ، وەك وشك بوونەوە وبەد خۆراكی وژەهراوویبوون ئەمەش دەبنە هۆی مردن لە ئەنجامدا.

نیشانەكان
لەدەستدانی بیرەوەری سەرەكیترین نیشانەی ئەلزەهایمەر. سەرەتا كەسی تووشبوو بە ئەلزەهیامەر دەكرێت هەست بە ئەستەمی بكات لە كاتی بیرهێنانەوەی شتەكان، و ئەندامێكی خێزان یاخود هاوڕێیەكی نەخۆشەكە دەكرێت درك بە خراپبوونی كەسەكە بكات.

تاوەك تەمەنی كەسەكە لە بەرزبوونەوەدا بێت مەترسی تووشبوونی بەم نەخۆشییە هەیە. ئەلزەهایمەر بەشێك نییە لە تەمەنی ئەو كەسانەی تەمەنیان كەمە .

تۆێژینەوەیەك دەریخستووە كە لە ١٠٠٠ كەسدا دوو تووش بوو هەن كە مەنیان لە ٦٥ بۆ ٧٥ ە، ١١ تووشبوو لە ١٠٠٠ كەسد. كە تەمەنیان لە ٧٥ بۆ ٨٤ دایەوو ، ٣٧ تووشبوو لە ١٠٠٠ كەسدا كە تەمەنیان لە ٨٥ و بەرەوسەر دایە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل