بەهۆی عێراقەوە یەكێتی سۆڤییەت لەسەر لێواری هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانی سێیەمدا بووە

عیراق

16/07/2019‌ 2471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تێپەڕینی  61 ساڵ بەسەر شۆرشی عێراقدا دژی رژێمی پاشایەتی تێدەپەڕێت، رووداوەكە دەرگای بەرووی زنجیرەیەك كودەتادا كردەوە لەو وڵاتە.

لەسێینەكەیدا (نیكیتا خرۆچۆف لە دایك بوونی وڵاتی مەزن) سێرگی كوڕی رابەری سۆڤییەتی خرۆچۆف، كە چەندین جار جیهانی لەرزاند لەماوەی دەسەڵاتەكەیدا، باسی وردەكاری چۆنییەتی پێشوازیكردنی مۆسكۆی خرۆچۆف دەكات لەكودەتا سەربازییەكەی عێراق لە بەرەبەیانی 14ی تەموزی 1958.

سیرگی خرۆچۆف، كە ئێستا لە ئەمریكا دەژی و رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی هەیە دووپاتیدەكاتەوە، كێشەی سۆیس‌و رووداوەكانی عێراق، سەرەتای لەدایكبوونی دەوڵەتی مەزنی سۆڤیەت بوو، لەهەمان كاتدا باوكی لێزان بوو لەقۆستنەوەو تەوزیفكردنی هەردوو دۆخەكە لەبەرژەوەندی بەهێزكردنی پێگەی مۆسكۆی شیوعی لە جیهاندا.

پرۆفیسۆر سیرگی خرۆچۆف بڕوای وایە رووداوەكانی هاوینی 1958 لەعێراق ئەنجامی تەقینەوەی كێشەی سوێس بوو، رووبەرووبوونەوە نزیك بووەوە لە نێوان هێزەكانی سۆڤییەت و هێزە دەریاییەكانی ئەمریكی و كەشتیگەلی بەریتانی لەسوێس، بۆ ئەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپان بۆ رووبەرووبونەوەیەكی نوێ.

كوڕی رابەری سۆڤییەتی دەربارەی باوكی دەڵێت: پەرستنی تاكی لەیەكێتی سۆڤیەت تێكشكاند، خرۆچۆف بڕوای وابوو عێراق داگیركەیەكی بەریتانییەو حكومەتی نوری سەعید ناپاك‌و بەكرێگیراوە، هاوپەیمانی سەربازی ئیستعماری بەناوی هاوپەیمانی بەغدا شتێكی رێكەوت نییە.

لەو بارەیەوە دەنووسێت: لە ناكاو و بەبێ هیچ پێشینەیەك ئاگاداركردنەوەی روودانی كودەتا لەبەغدا لێدرا، كاتێك یەكێك لەفیرقە سەربازیەكان رووەو بەغدا رۆیشت، كە بەرپرسەكەی عبد الكریم قاسم بوو، تا گەیشتە كۆشكی پاشایەتی بۆ ئەوەی بەبێ شەڕ دەسەڵات بگرێتە دەست، ئەو كۆشكەی نوری سەعید بەجێی هێشتبوو.

یەكەم بڕیاری حكومەتی نوێ دەرچوون بوو لە هاوپەیمانی بەغدا، بەمەش بەشێوەیەكی سروشتی بەغدا چووە ریزی هاوڕێكانی یەكێتی سۆڤییەتییەوە.

خرۆچۆفی كوڕ رووداوی دابەزینی سەربازەكانی بەریتانیا و ئەمریكا لە لوبنان و ئوردن وەك وەلامێكی ئیستعمارانەی یەكسەریی دەبینێ و هۆشدارییەك بو بە دەستێوەردانی سەربازی ئیمپریالیستی لە عێراق، هەروەك خرۆچۆفی باوك تێی گەیشتبوو.

سێرگی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەو كاتەدا باوكم لە مۆسكۆ نەبوو، لە 12ی تەموزدا لەسەر داواكاری فالتر ئۆلبرشت گەشتی كردبوو بۆ بەرلین، بەمەبەستی ئامادەبوون لەكۆنگرەی حزبی ئیشتراكی یەكگرتوو، منیش لەگەل ئەودا بووم.

كاتێك باوكم هەواڵی كودەتاكەی بیست پەیوەندی بەمۆسكۆوە كرد، داوای لێكردن بەوردی بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكان بكەن، خۆشی بەدڵەڕاوكێوە بەدواداچوونی بۆ دابەزینی هێزەكانی ئەنگلۆ ئەمریكی دەكرد و بە گوێرەی سیناریۆی كێشەی سوێس كاری دەكرد.

باوكم دەستكاری رەشنوسی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی سۆڤیەتی كرد دەربارەی هەڵوێستی لەسەر عێراق و قسەكانی توندتر كرد و گوزارشتێكی بۆ زیاد كرد و تیایدا دوپاتیكردەوە مۆسكۆ پشت بە میتۆدی كردارەكان دەبەستێت نەك تەنها قسەكان.. ئەگەر پێویست بكات ئەوا هیچ دوو دل نیە لەسەر دەستێوەردانی سەربازی.

لەو بارەیەوە دەڵێت: لە نیوەشەوی 14ی تەموز خرۆچۆف كە هێشتا لە بەرلین بوو فەرمانی بە نمایشێكی سەربازی سۆڤیەتیدا لەسەر سنور لەگەل توركیا و ئێران و نزیك بوونەوە لە هێلەكانی پێشەوە.. باوكم بڕوای وابوو دەستێوەردانی ئەنگلۆ ئەمریكی واقیعە و گەڕانەوەی نیە، و توركیاش رۆڵێكی سەرەكی لەو شانۆگەریەدا دەبینێت، ئەگەر توركیا یەكەم فیشەك بتەقێنێ ئەوا ئەمریكا و بەریتانیا لەگەلی دەبن و عێراق داگیر دەكەن.

سێرگی دەشڵێت: ئەمە شرۆڤەو ئەنجام نەبوو تا لەسەر پێشبینیەكان دامەزرا بێت، بەڵكو پشتی دەبەست بە راپۆرتە وردەكان لە هەواڵگری سۆڤیەت، كە بەدرێژایی رۆژ سێرەی گرتبوو لە چالاكیە دیبلۆماسی و سەربازیەكانی كۆشكی سپی و داونگ ستریت 10، و راپۆرتە نهێنینەكان هەموو كاژێرێك دەخرانە سەر مێزی خرۆچۆف.

لە بەردەوامی نوسیەنەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە، لەگەڵ ئالۆزی زانیارییەكاندا باوكم فەرمانی كرد مانۆری سەربازی زیندو لەسەر سنوری توركیا و ئێران ئەنجام بدرێت بە بەشداریەكی فراوانی هێزەكانی زەمینی و ئاسمانی بۆ ئەوەی رۆژئاوا لە جدیەتی نیازی یەكێتی سۆڤیەت تێبگات و لە هەمان كاتدا ئێران و توركیا بتوقینێ و دەمكوتیان بكات لەوەی ملكەچی فەرمانەكانی ئەمریكا نەبن و رێگەی لێ بگرێت و نەچێتە پاڵ هێرش ی ئەگەریی دژی عێراق.

بە پێچەوانەی نەریتەكانەوە، رۆژنامەكانی سۆڤیەت لەلاپەڕەكانی یەكەمیاندا بڵاویان كردەوە كە مانۆڕی سەربازی و ئاسمانی لەو دیو قەوقازو توركمانستان بە بەشداری كەشتی گەلی لە دەریای رەشدا ئەنجام دەدرێت.. ئەمە یەكەمجار بوو رۆژنامەكانی سۆڤیەت راپۆرت لەسەر مانۆری سەربازی بكەن، ئامانجەكەش روون بوو؛ دەرخستنی مەترسیدارێتی دۆخەكە بوو.

بۆ دووپاتكردنەوەی گرنگی پێدانی زۆر بۆ مانۆرەكە، خرۆچۆف فەرمانی كرد جێگری یەكەمی وەزیری بەرگری مارشال گریچكۆ رەوانەی گۆڕەپانی مانۆرەكە بكات.

لە توركمانستان قارەمانی بەرگری لە لینینگراد مارشال مریتسكۆف پەیوەندی پێوە كردن، هێزەكان روەو سنور جوڵەیان پێكرا، فرۆكەكان بەسەریانەوە دەفڕین، باوكم زۆر لە دڵەڕاوكێدا بوو داوای ئەوەی دەكرد بەربەستەكان بشكێنرێن و بە خێرایی پێشبڕكی لەگەڵ كاتدا بكەن. ئەوەی دووپات دەكردەوە ئەگەر ئێمە یەكسەر جوڵاباین ئیمپریالیەكان دابەزینی خێرایان لە ئوردن و لوبنان نەدەكرد و نەدەبوونە هەرەشە بۆسەر عێراق ؛ كە رژێمە نوێیەكەی رووبەرووی شكست ببێتەوە.

دوای گەڕانەوەی خرۆچۆف بۆ مۆسكۆ پەیوەندی بەسەرۆكی بولگاریا جینگۆف ەوە كردو داوای لێكرد هێزەكانی لەسەر سنوری توركیا مانۆر ئەنجام بدەن بە پالپشتی ئاسمانی سۆڤیەتی كە مارشال سكریبكۆ سەرپەرشتی دەكرد هەواڵگری ئەمریكا دەیزانی كە فەرماندەی فرۆكە ستراتیجیەكانی ئاراستەكراو روەو ئەمریكایە. خرۆچۆف هەر لەبەر خۆیەوە دەیوت وایان لێبكەن ڕاڕا بن.

لە بەرەبەیانی 19 ی تەموزدا خرۆچۆف نامەیەكی نارد بۆ هەریەك لە سەرۆكی ئەمریكا ئایزنهاوەر و سەرۆك وەزیرانی بەریتانی ماكمیلان و سەرۆكی فەرەنسا شارل دیگۆل و سەرۆكی هیندستان نەهرۆ، تیایدا داوای كردبو لە هەرشوێنی ئەوان بەباشی دەزانن كۆبونەوەیەك رێكبخەن و ئەو لەو شوێنە ئامادە دەبێت.

پاش تێپەڕینی سێ رۆژ داواكاریەكەی رەتكرایەوە، خرۆچۆف پێشبینی ئەو وەلامەی كردبوو، بۆیە داوای بەستنی دانیشتنێكی بەپەلەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانی كرد لە 28ی تەموز، كەچی ئەمریكا و بەریتانیا خاوەخاویان لە كاتەكە دەكرد، و لە هەمان كاتدا وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی بەغدا كۆبونەوەیەكیان لەهەمان ئەو كاتەدا لە لەندەن رێكخست.

خرۆچۆف لە 31ی تەموز بە نێهنی سەردانی پەكینی كرد بە یاوەری وەزیری بەرگری مارشال مالینۆفسكی بۆ ئەوەی رۆژئاوا زیاتر توشی رارایی بكات، كاتێ لە پەكین بوو نامەیەكی بەدەست گەیشت بەوەی دانیشتنی بەپەلەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە 12ی ئاب لە نیویۆرك دەبەسترێت.. خرۆچۆف لە 5ی ئاب گەڕایەوە مۆسكۆو ئاماژەی بەوە كرد ماوتسی تۆنگ پاڵپشتی سیاسەتی مۆسكۆ دەكات لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست كە دوور بوو لە گرنگیدانی چینی ماوی.

هەروەها سیرگی دەڵێت: باوكی هەستی بەسەركەوتن كرد بەوەی ئیرادەی دەوڵەتی سۆڤیەتی مەزنی سەپاندوە بەسەر ئیمپریالیەكان و عێراقی لە دەستێوەردان پاراستوە.

ئەو نووسیویەتی: لە 7ی ئاب رۆژنامەكانی كە لە مۆسكۆ دەردەچوون رایانگەیاند مانۆڕەكە كۆتایی هات، گرومیكۆ وەزیری دەرەوەی یەكێتی سۆڤیەت لە 10 ی ئابدا بەرەو نیویۆرك كەوتە ڕێ بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی نەتەوە یەكگرتوەكان، خرۆچۆفیش گەشتی كرد هەرێمی كۆبیچۆف بۆ كردنەوەی وێستگەیەكی گەورەی كارەبا لە سەر رووباری ڤۆڵگا.

سێرگی بەردەوام دەبێت و دەڵێت: باوكم بڕوای وابوو ئەوانی تر تەنها لە زمانی هێز تێدەگەن، دیبلۆماسیەتیش سەركەوتن بەدەست ناهێنێ ئەگەر هێزی سەربازی لەگەڵ نەبێت.

بۆیە دەشڵێت : كێشەی سوێس و هۆشداری پێدانی بەناوبانگی سۆڤیەت بە وەستاندنی هێرشی سێ قۆڵی بۆ سەر میسر، پاشان رووداوەكانی عێراق بنەمابوون بۆ جێگیر كردنی میتۆدی لەدایك بوونی دەوڵەتێكی مەزن (سۆڤیەت) بەگوێرەی دیدی نیكیتا خرۆچۆف.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا