لیبرمان بۆ نەتانیاهۆ: ئەو سەگەی زۆر بوەڕێ گاز ناگرێت

جیهان

16/07/2019‌ 1370 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری پێشوی بەرگری ئیسرائیل ئەفیگدۆر لیبرمان هێرشی كردە سەر سەرۆكی حكومەتی وڵاتەكەی بنیامین نەتانیاهۆ، ئەمجارەش بەهۆی ئالۆزییەكان لەگەڵ "حزب الله".

لیبرمان وەها وەسفی سەرۆك وەزیران دەكات، كە "ئەو سەگەی زۆر بوەڕێت گاز ناگرێت"، وەك قسەیەك لە هەمبەر هەرەشەكانی نەتانیاهۆ لە "حزب الله"ی لوبنانی بەوەی هێرشێكی سەربازی توند دەكاتە سەر حیزب و لوبنان ئەگەر گیلێتی بكات و هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل.

وەزیری پێشووی بەرگری لە قسەكرندێكی رادیۆییدا ئەوەشی وت: داوای لێبردن كردن لەكوشتنی ئەندامێكی حەماس شێتیەكی رەهایە.. پێنوێنێكە بۆ حاڵەتی ترس.. سەرۆكی حكومەتی یەكسەر كۆمەڵێك تەنازول دەكات بەشێوەیەكی زۆر نابەرپرسانە.

ئەوەشی وتووە: هەموو مانگێك بەرتیلی زۆر دەدەین بەحەماس بۆ ئەوەی هێرش نەكاتە سەرمان، مەبەستی لیبرمان لەوە، رێگە پێدانە لەلایەن تەل ئەبیب بەوەی یارمەتی و پارەی قەتەر بگاتە كەرتی غەزە، وەك بەشێك لەلێكتێگەیشتنەكان، كە پێی گەیشتون لەگەڵ حەماس، بە نێوەندگیری میسری و جیهانی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا