بەتەنیا دانیشتنی میری قەتەر لەچایخانەیەك هەرا دەنێتەوە (+وێنە)

جیهان

16/07/2019‌ 6405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وێنەی میری قەتەر، شێخ تەمیم كوڕی حەمەد ئال سانی، كە بەتەنیا لەسەر مێزی چایخانەیەك دانیشتووە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەرایەكی زۆری ناوەتەوە.

شیخ خەلیفە حەمەد، برای میری قەتەر، وێنەیەكی شێخ تەمیمی بڵاوكردووەتەوە، بەتەنیا لەسەر مێزی چایخانەیەك دانیشتووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی چایخانەكە، یان مێژووی چركاندنەكەی بكات، تەنیا ئەوەندەی لەسەر وێنەكە نووسیوە (خوایە بیپارێزی).

دیارە ئەو وێنەیە شەپۆلێك كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا و دەستاودەستكردنێكی زۆری پێوە كراوە، هەندێك دەڵێن وێنەكەی میری قەتەر لەئەمریكا چركێنراوە لە كاتی سەردانیكردنی ئەم دوایەی ناوبراو بۆ ئەو وڵاتە.

هەفتەی رابردوو میری قەتەر سەردانیكردنەكەی بۆ ئەمركا كۆتایی پێهێنا و لە میانیدا چاوی بەژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكا كەوت لەسەرووی هەموشیانەوە سەرۆكی ئەو وڵاتە دۆناڵد ترامپ.

وڵاتی قەتەر رایگەیاندبوو، ئەمیری وڵات گەشتی سەردانیكردن بۆ ئەمریكا دەست پێدەكات بۆ ئەمریكا لە 9ی تەموزی ئەم مانگەدا.

ئاژانسی هەواڵی قەتەری ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە میری قەتەر لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا باس لەپەرەسەندنی هاوكاری ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات دەكات لەسەرجەم بوارەكاندا، سەرەرای گۆڕینەوەی بۆچوونەكان دەربارەی دیارترین پێشهاتەكانی ناوچەكەو جیهان.

لە حوزەیرانی رابردوودا كۆشكی سپی رایگەیاند، لەسەردانیكردنەكەی میری قەتەردا باس لە پەیوەندییە ئابووری و ئەمنیەكان دەكرێت، سەرەرای كێشەكانی رووبەرووبونەوەی تیرۆر.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا