نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

جیهان

16/07/2019‌ 315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كرد، دوای ئەوەی چەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی جیهانی 24 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.48 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 63 سەنت بەرێژەی 1.1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.58 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی ئەمریكاوە هەیە، كە ئەوە كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح