نیمار پەیامی رۆشتنی بەپاریس سان جێرمان گەیاند

وەرزش

16/07/2019‌ 512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان پەیمانی رۆشتنی بە یانەكەی گەیاند.

نیمار لەكۆبوونەوەی لەگەڵ لیۆناردۆی بەرێوەبەری كارەكانی یانەی پاریس سان جێرمان پەیامی رۆشتنی بەیانەكەی گەیاندووە.

لیۆناردۆ لەو بارەوە رایگەیاندووە، كە لەكۆبوونەوەكەی نیمار رایگەیاندووە، دەیەوێت لەپاریس سان جێرمان بڕوات، بەڵام ئامادەنەبووە ناوی ئەو یانەیە بڵێت، كە دەیەوێت بۆی بڕوات.

هاوكات دوای ئەوە یانەی بەرشەلۆنە دەستی بەجوڵە كردووە، بۆ ئەوەی لەم هاوینە نیمار بكرێت، كە پێشتر خۆی لەو یانە كەتەلۆنییە بوو.

هـ ـ ح