توركیا گوێ بەهۆشداری‌و بڕیارەكانی یەكێتی ئەوروپا نادات

جیهان

16/07/2019‌ 384 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاند، بڕیارەكانی یەكێتی ئەوروپا لەدژی توركیا بەهیچ جۆرێك كار ناكاتە سەر ئیرادەی واتەكەمان بۆ بەردەوامبوون لە دەرهێنانی نەوت و گاز لە ئاوەكانی دەریای ناوەراست .

لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا راشیگەیاند، لەهەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانی توركیا و توركە قوبرسییەكان ،لەورووەشەوە چالاكییەكانی زیاتر دەكات .
\
رۆژی دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا كۆبوونەوە بۆ باسكردن لە پێشێلكاری توركیا بە دەرهێنانی نەوت و غاز لە ئاوەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست .

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی باسی لەوە كردووە، یەكێتی ئەوروپا بڕیاریداوە وەك وەڵامێك بۆ دەرهێنانی نایاساییانەی نەوت و گاز لەنزیك كەنارەكانی قوبرسی باكوور ، كە تەنیا توركیا دانیپێداناوە، ڕێوشوێنی سزادان دژ بەو وڵاتە بگرێتەبەر .

ئەو بەڵگەنامەیەی بۆ سزادانی توركیا لەكۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتییەكە پشتی پێبەستراوە خۆی لە كەمكردنەوەی هاوكارییە داراییەكانی یەكێتی ئەوروپا بۆ توركیا بەوپێیەی پاڵێوراوی ئەندامێتی یەكێتی ئەوروپایە ، هەروەك سەرجەم  دانوستاندنەكان لەگەڵ ئەنقەرە لەسەر رێكەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی هەڵدەپەسێرێت، جگە لە چەند ڕێوشوێنێكی تر.

 وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی