ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان دەنگۆی رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر نەوت رەتدەكاتەوە

کوردستان

16/07/2019‌ 960 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند سەرچاوەیەك لەناو ئیدارەی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای كوردستان و ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات لەلێدوانیاندا ئەو زانیاریانەیان رەتكردووەتەوە، كە رۆژنامەی "ئەخبار"ی لوبنانی بڵاویكردووەتەوە.

رۆژنامەكە باس لەوە دەكات، كە ئیسرائیل بە رێكەوتن لەگەڵ ئیدارەی ناوچەكە دەستی بەسەر نەوتی باكووری رۆژهەڵاتی سوریادا گرتووە، كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە .

ئەو سەرچاوانە رایانگەیاندووە، ئەو زانیاریانەی رۆژنامەی "ئەخبار"ی لوبنانی، كە نزیكە لە حیزبوڵلای لوبنان و رژێمی سوریاوە بڵاویكردووەتەوە ، دەچێتەوە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی  ئێران و رژیمی سوریا و دەوڵەتی توركیا دژ بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوی كوردستان بەشێوەیەكی بەردەوام برەوی پێدەدەن لە ئاراستەكردنی تۆمەتی بەتاڵ و نارەوا.

رۆژنامەی "ئەخبار"ی لوبنانی لە ژمارەی رۆژی دووشەممەیدا بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراوی بڵاوكردووەتەوە، كە باس لە ڕێكەوتنی نێوان هاوسەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات و پیاوێكی خاوەنكاری ئیسرائیلی دەكات ، كە بەپێی ئەوە لایەنی دووەم سەرپشك دەكرێت بەوەی بەشێوەیەكی ئازاد مامەڵە بە نەوتی باكووری رۆژهەڵاتی سوریاوە بكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی