داهاتەكانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بۆ كوێ دەچێت؟

کوردستان

16/07/2019‌ 2125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەركەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری جوڵانەوەی ئایندە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات بەوەی دەستی بەسەر داهاتەكانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل-دا گرتووە .

سەركەوت شەمەسەدین لەلێدوانێكدا دەڵێت: داهاتەكانی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بۆ بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێم دەڕوات، كە ئەویش بنەماڵەی مەسعود بارزانییە.

ئەو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كە داهاتەكانی دەروازەكە بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت و تەنیا و تەنیا دەچێتە گیرفابی ئەوانەوە ، نەوەك بۆ وەزارەتی دارایی بەغدا، یان وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەو پەرلەمانتارە داواش دەكات لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ بەدواداچوونی ئەو دۆسییە مەترسیدارە دروست بكرێت ، كە بەیەكێك لەسەرچاوە داراییە هەرە گەورەكان هەژمار دەكرێت .

دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل، كە عێراق بە وڵاتی توركیاوە دەبەستێتەوە و یەكێكە لەدەروزە هەرە گرنگەكانی عێراق ، دەیان ساڵە عێراق و هەرێم بۆ مامەڵە بازرگانییەكانیان لەگەڵ توركیا وڵاتانی ئەروپا پشتی پێدەبەستن‌و بەدەروازەی عێراق دادەنرێت بەرووی وڵاتانی ئەوروپادا .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی