پارتی پۆستێكی دیكەی پارێزگای موسڵ وەردەگرێتەوە

عیراق

16/07/2019‌ 787 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە موسڵ چوار بەڕێوەبەری گشتی ھەیە و یەكێك لەوانە، پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستییە دراوە بە پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەو پارتەش كاندیدی دیاریكردووە، لەكۆبوونەوەی داھاتوودا دەنگی لەسەر دەدەن.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ، دەڵێـ: لەسەر ئاستی پارێزگای موسڵ چوار بەڕێوەبەری گشتی ھەیە، ئەوانیش پەروەردە و تەندروستی و وەبەرھێنان و پۆلیس، یەكێك لەوانە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئەویش بەڕێوەبەری تەندروستییە و ناوی كاندیدیش پێشكەش كراوە و لە دانیشتنی داھاتوودا دەنگی لەسەر دەدەین و پەسەند دەكرێت و ئەو پۆستەش وەردەگرین."

سەیدۆ چەتۆ، كە لەپشكی پارتی ئەو پۆستەی وەرگرتووە، دەشڵێت: جگە لەبەڕێوەبەری گشتی، كۆمەڵێك پۆستی دیكەی خزمەتگوزاری وەردەگرین، كە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانن، چونكە بەپێی ئیستحقاقی ھەڵبژاردن ئێمە ٣٣%ی ئەنجومەن پێك دێنین و پشكی ئێمەش زیاتر لە٣٠%ی پۆستەكانی مووسڵە، بۆیە لە ھەرچوار پۆست یەكێك پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

چەتۆ باسی لەوەش كردووە، كە ھەر پۆستێك پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت وەریدەگرینەوە و لە ماوەی ڕابردووشدا دوای لادانی پارێزگار و جێگرەكانی یەكێكیان پشكی پارتی بوو، ئەو پۆستەشمان وەرگرتەوە.

هـ ـ ح