شارپرێس:
رابه‌رى شۆرشى ئیسلامى عه‌لى خامنه‌یى هه‌ره‌شه‌ى له به‌ریتانیا كرد به وه‌ڵامدانه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى نه‌وت هه‌ڵگرێكى ئێرانى له جه‌به‌ل تاریق، ئه‌وه‌شى دووپاتكرده‌وه وڵاته‌كه‌ى درێژه ده‌دات به ده‌رچوون له پابه‌ندبونه‌كانى له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى.
خامنه‌یى له له وتارێكیدا كه ته‌له‌فزیۆنى ئێرانى په‌خشى كرد وتى : به‌ریتانیا چه‌ته‌گه‌رى په‌یره‌و ده‌كات و كه‌شتیه‌كانمان ده‌درێت.. به‌مه‌ش كارى نایاساى ده‌كات.. ئێران رێگه نادات و ئه‌وه‌ى بڕواى به سیسته‌مه‌كه‌مان هه‌بێت ئه‌زانێ ئه‌م كاره شه‌ڕانگێزانه به بێ وه‌ڵام دانه‌وه نابن.
ئێران داواى له به‌ریتانیا كرد ده‌ستبه‌جێ نه‌وت هه‌لگره‌كه‌ى ئازاد بكات كه گومانى پێشیلكردنى سزا ئه‌وروپیه‌كانى لێ ده‌كرێت به گواستنه‌وه‌ى نه‌وت بۆ سوریا.
خامنه‌یى ده‌رباره‌ى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى وتى : به دڵنیایه‌وه تاران درێژه به دانانى سنورێك ده‌دات سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.
كه‌شتیه‌كى نه‌وت هه‌ڵگرى ئێرانى كه 2.1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاوى هه‌ڵگرتبوو له‌لایه‌ن ده‌ریاوانى پاشایه‌تى به‌ریتانیاوه ده‌ستيبه‌سه‌ردا گیرا له به‌رانبه‌ر جه‌به‌ل تاریق.
له‌لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا جیرمى هانت رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو وتى : وڵاته‌كه‌ى ئاسانكارى ده‌كات بۆ ئازاد كردنى نه‌وت هه‌ڵگره‌كه؛ ئه‌گه‌ر ئێران گره‌نتى ئه‌وه بدات پێشێلى سزا ئه‌وروپیه‌كان نه‌كات به ناردنى كاروانه نه‌وت بۆ سوریا.
سكاى نیوز عربیه
حلمى ره‌سول ره‌زا