شارپرێس:
هه‌ریه‌كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌یانه‌وێت له‌بری ڕێككه‌وتنێكی ماوه كورت، ڕێككه‌وتن بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، لەسەردانى شاندەکە دوو کۆبونەوە کراوە کۆبونەوەیەک کە گشتى بووە باس لەوە کراوە کێشەکانى نیوان هەرێم و بەغدا به‌شێوه‌یه‌كی ریشەیى چارەسەر بکرێن له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مەسرور بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئامادەیى خۆى نیشانداوە بۆ چارەسەرى پرسەکان و وتویەتى ئێمە چیمان دەکەویتە سەرشان ئامادەین جیبەجێی بکەین.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به‌شانده‌كه داوه، هاوکار بێت بۆ ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، پیشنیازیکردوە بۆ چوار ساڵ ڕێککەوتن بکرێت نەک بەشێوەى پچرپچرو ساڵانە له‌پرسی بودجه‌دا كێشه‌كان سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه، هاوكات له‌ڕیگەى دەستورەوە ئامادەیی نیشانداوە بۆ پرسى ناوچە کوردستانیەکان رۆڵى گرنگى هەبێت بۆ گەیشتن بەچارەسەر.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، کۆبونەوەى دووەم بچوککراوەبووە مەسرور بارزانى قوباد تاڵەبانى و فواد حسێن و بەرهەم ساڵح پێكەوە بۆ ماوەى نیوكاتژمێر بەجیا كۆبوونه‌ته‌وه.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە شاندى راوێژکارانى سەرۆک کۆمار نوێنەرى لایەنە عیراقیەکان بەشدار بوون و خوێندنەوەى ئەوان بۆ سەردانى شاندەکە ئەرینى بووه، کە لەماوەیەکى کورت‌دا سەردانى بەغدادیان کردوەو ئامادەییان نیشانداوە بۆ چارەسەرى پرسەکان بە پرسى نەوتیشەوە.
ڕ . ج