شارپرێس:
دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگهیاند، توێژەرێکی فەڕەنسی ئێرانی فاریبا عادلخا دەستگیرکراوە.
غولام حسێن ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگهیاند، فاریبا عادلخا، توێژەر كه بهگهز ئێرانییه و ههڵگری رهگهزنامهی فەڕەنسییه له ئێران دهستگیركراوه.
راشیگهیاند، "ئەم خانمەی ئاماژەی پێدراوە لەمدواییانەدا دەستگیرکراوە، بەڵام بەهۆی سروشتی دۆسییەکەوە ئێستا کاتی ئەوە نیە زانیاری لەسەر بدەین."
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا دوێنێ دووشەممە داوای ڕوونکردنەوەی لە ئێران کرد سەبارەت بە دەستگیرکردنی عادلخا کە هەڵگری هەردوو ڕەگەزنامەی ئێرانی و فەڕەنسییە، بهڵام تا ئێستا رونكردنهوهی لهوبارهیهوه نهداوه.
ه.م