شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، خۆشیان ده‌زانن كه ناكرێت ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریانكردووه جێبه‌جێ بكرێن، ده‌شڵێت، "سێ كه‌شتیمان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌یه كه‌شتی چواره‌میش ده‌نێرین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ کۆماری باكووری مه‌قدۆنیا دوای ئه‌وه‌ی له سكۆپی لەگەڵ هاوتاکەی نیكۆڵا دیمیترۆڤ كۆبووه‌وه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد و چاوشئۆغلو رایگه‌یاند، "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌میشه ره‌خنه ده‌گرێت له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسییه‌كان له بانكی ناوه‌ندی یان بانكه‌كان، هه‌میشه ده‌ڵێت ئابووریی بازاڕی ئازاد، به‌ڵام ئێستا فه‌رمان یان ئامۆژگاری ده‌دات به بانك".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكرده‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێویستی به توركیایه و وتی، "گرنگ نییه چاوپێكه‌وتن له ئاستی باڵادا ده‌بێت یان نا، به‌ناچاری دێنه‌وه لای ئیمه، چاره‌ی دیكه‌یان نییه. خۆشیان ده‌زانن كه ناكرێت ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌ریان كردووه جێبه‌جێ بكرێن. بۆچی؟ بۆ رازیكردنی قوبرسی رۆمی. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌كه ده‌ڵێن كه په‌شیمانن هه‌ر دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز نه‌هاتوون بۆ توركیا، به‌ڵام جارێكی دیكه بینیم كه له‌وباڕەوه راستگۆ نه‌بوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "قوبرسی یۆنان به‌كردنه پاساوی ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نایه‌وێت ئه‌مه بكرێت. ئێمه ساڵانێكه هۆشداریمان داوه و گوتوومانه 'ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مه نه‌كه‌ن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه نه‌كات. ئه‌وا ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. وه‌ك وڵاتی دڵنیاییده‌ر مافه‌كانی توركه‌كانی قوبرس ده‌پارێزین و ئه‌م گه‌ڕان و پشكنینه‌ش ده‌ست پێ ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی هه‌نگاوی دواتری توركیاش بۆ پرۆسه‌كه وتی: "ئه‌گه‌ر بڕیارێكی نه‌خوازراو له‌باره‌ی توركیاوه بدرێت، ئه‌وا چالاكییه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ین. ئێستا سێ كه‌شتیمان له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته، چواره‌میش ده‌نێرن. با له‌وه تێ بگه‌ن به په‌نابردنه به‌ر ئه‌و كارانه به‌سه‌ر توركیادا زاڵ نابن، ئێمه بڕیار ده‌ده‌ین له گۆڕه‌پانی خۆماندا چی ده‌كه‌ین".
ه.م