شارپرێس:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق "هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت خستمانه‌ڕوو".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند، "دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌ت بڕیارمان دا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ین له باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه".
راشیگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆبووینه‌وه، تێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌بوو. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێویست بوو بگوترێت له لایه‌ن شاندی هه‌رێمه‌وه خستمانه‌ڕوو".
مه‌سرور بارزانی وتیشی، "له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به گفتوگۆی ته‌كنیكی ده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه".
ه.م