شارپرێس:
دەزگای ئاسایشی نەرویژ (PST) رایگەیاند، مه‌لا كرێكار له‌سه‌ر داوای دادگای ئیتاڵیا به‌تۆمه‌تی پـلان دانان بۆ کاری تێرۆرستی ده‌ستگیركراوه.
دەزگای ئاسایشی نەرویژ (PST) ئه‌مڕۆ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "بە یارمەتی پـۆلیسی ناوچەی ئۆسلۆ، شەوی دووشەممە مەلا کرێکارمان دەستگیرکردووه، لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی وە بڕیاری دەستگیرکردنەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیتالیاوە دراوە."
به‌پێی میدیاكانی نه‌رویژ، ده‌ستگیركردنی مه‌لا كرێكار دوای چەند کاتژمێرێک بووه لەوەی دادگایەکی ئیتالیا بڕیاری سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا کرێکار دەرکرد بە تۆمەتی هەوڵی ڕووخاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراندنی خەلافەتێکی ئیسلامی.
داواکاری گشتی ئیتالیا رایگه‌یاندووه، مەلا کرێکار لە پشت ڕەوتی شاخەوه‌یه له هه‌رێمی كوردستان كه ساڵی 2003 دامه‌زرا، تۆمه‌تباره به هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
برینجار میلینج، پارێزه‌ری مه‌لا كرێكار له‌باره‌ی دۆسییه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، "دادوەر رێگری كردووە لە مەلا كرێكار تا باسی كێشەكەی بۆ دادگا بكات، هەرچەندە پارێزەرێكی ئیتاڵی گرتوە، بەڵام كرێكار نەیتوانیوە پەیوەندی پێوە بكات،"ز
هەر بە وتەی پارێزەرەكەی رێگە نەدراوە مەلا كرێكار لەكاتی دادگاییكردنەكەی هیچ جۆرە پرسیارێك بكات، تەنانەت كۆمەڵێك بەڵگەی پێبوە تا پێشكەشی دادگای بكات، بەڵام رێگری لێكراوە.
ه.م