ترەمپ: بەهیچ شێوەیەک فڕۆکەى ئێف ٣٥ بە تورکیا نافرۆشین

جیهان

16/07/2019‌ 954 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، تورکیا ناچار کراوە سیستەمى بەرگرى ئێس ٤٠٠ لەروسیا بکڕێت، جەختیش دەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک فڕۆکەى ئێف ٣٥ بە تورکیا نافرۆشن.

 

لەمیانى کۆبوونەوەى کابینەکەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند" من پەیوەندییەکى باشم لەگەڵ ئەردۆغان هەیەو بە راشکاوى پێم وتووە کە کڕینى ئێس ٤٠٠ هەڵەیەو دۆخەکە ئاڵۆز دەکات".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، تورکیا ناچار کراوە ئەو سیستەمە بەرگرییە بکڕێت کاتێک کە ئیدارەى ئۆباما سیستەمى پاتریۆتى پێ نەفرۆشتووە، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەمریکا ئەمە رەتدەکاتەوە، چونکە تورکیا ئەندامى ناتۆییەو نابێت ئێس ٤٠٠ى هەبێت.

 

سەرۆکى ئەمریکا جەختیکردەوە، تورکیا مافى ئەوەى نابێت ١٠٠ فڕۆکەى ئێف ٣٥ لە ئەمریکا بکڕێتو بەهیچ شێوەیەک پێى نافرۆشن.

س.هـ