كلۆپ محەمەد سەلاح دووردەخاتەوە

وەرزش

17/07/2019‌ 680 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی‌و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەكەی لەیەكەی مەشق‌و راهێنانەكان دوورخستنەوە.

یانەی لیڤەرپوڵ لیستی ئەو یاریزانانەی راگەیاند، كە بەشداری یەكەی مەشق‌و راهێنانەكانی لیڤەرپوڵ دەكەن بۆ ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ‌.

ئامادەكارییەكەی لیڤەرپوڵ لەئەمریكا بەرێوەدەچێت‌و بەپێی لیستی ناوە یاریزانەكان ناوی محەمەد سەلاحی تێدا نییە.

لیڤەرپوڵ لەو ماوەیەدا سێ‌ یاری ئامادەكاریش دەكات‌و تائێستاش نازانرێت بۆچی محەمەد سەلاح دوورخراوەتەوە.

هـ ـ ح