كۆمپانیای Xiаomi مۆبایلێكی تایبەتمەندی بەرزو هەرزان دروست دەكات

جیهان

17/07/2019‌ 538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Xiаomi مۆبایلێكی نوێی هەرزان دروست دەكات، كە نرخەكەی ناگاتە 300 دۆلاری ئەمریكی.

مۆبایلەكەی كۆمپانیا چینییەكە ناوی Mi A3 ، كە شاشەكەی لەجۆی Super AMOLEDو قەبارەكەی 6 بۆسەو دیقەكەی (2240/1080) پێكسڵەو ئاستی پیشاندانی ڤیدیۆی Full НD+.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە سێ‌ عەدەسەی هەیەو تواناكەی (48+8+2) میگاپێكسڵەو لەلایەن كۆمپانیای سۆنییەوە دروست كراوە.

پرۆسێسەری مۆبایلەكە لەجۆری Snapdragon 665 بەهێزی 2.2 گێگاهێرتزەو بەسیستەمی Adreno 610، وSnapdrragon X12 LTE كاردەكات.

رامەكەی 4/6 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 64/128 گێگابایتەو توانای باترییەكەی 4030 میللی ئەمپێرەو بە كێبلی USB Typе-C شەحندەكرێـتەوەو سیستەمی كارپێكردنی Android 9 Pie.

هـ ـ ح