وێنەیەكی دزەپێكراو دیزاینی ئایفۆنی نوێ‌ ئاشكرادەكات

جیهان

17/07/2019‌ 631 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەخەڵكی چاوەڕێی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی دەكەن، تا مۆبایلی "ئایفۆنی 11" بخاتە بازاڕەكانی جیهان.

بەپێی سەرچاوەكان، كۆمپانیای ئەپڵ بەرنامەی هەیە ئایفۆنی نوێ‌ لەساڵی 2020 بخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە ئێستا دزە بەوێنەیەكی كراوە.

بەپێی رۆژنامەی "چاینا تایمز" ئایفۆنی نوێ‌ گۆڕانكاری زۆری تێدا دەكرێت، بەشێوەیەك وەك شۆڕشێكە لەدیزاینی ئەو مۆبایلە لەچاو مۆبایلەكانی پێشوو.

بەپێی وێنەكە، شاشەی مۆبایلە نوێیەكەی ئایفۆن تەواوی رووی پێشەوەی مۆبایلەكە دادەپۆشێت، هەروەها چوار  كامێرای سەرەكی هەیە.

هەروەها كامێرای پێشەوەشی هەیە، كە ناكەوێـە سەر رووی شاشەكەی‌و لەسەرەوەی مۆبایلەكە بەشێوەی جوڵاو دەردەكەوێت.

هـ ـ ح