بودجەی مانگی یۆنیۆی توركیا بەرێژەیەكی بەرچاو كورتی هێناوە

جیهان

17/07/2019‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی توركیا رایانگەیاند، بە بەهای 2.1 ملیار دۆلار لەبودجەی مانگی یۆنیوی رابردوودا كورتهێنانیان هەبووە.

زانیارییەكانی وەزارەتی دارایی دەریانخستووە بودجە ‌ بە بەهای 12.05 ملیار لیرە بەرانبەر (2.11 ملیار دۆلار) لەمانگی یۆنیۆدا كورتی هێناوە.

وەزارەتەكە لەو بارەوە رایگەیاند، بودجەی مانگی یۆنیوی رابردوو، یەكەم كورتهێنانی تۆماركردووە بەبێ پێدانەكانی سوو بەنرخی 7.7 ملیار لیرە.

بەگوێرەی ژمارەكان، بودجە بە‌ بڕی 78.58 ملیار لیرە لە شەش مانگی یەكەمی ئەم ساڵدا كورتی هێناوە بە بەراورد لەگەڵ 46.1 ملیار لیرە لەهەمان كاتدا لە ساڵی 2018.

لەلایەكی ترەوە حكومەتی توركیا پێشبینی كورتهێنانی بودجە دەكات بە بەهای 80.6 ملیار لیرە لە كۆتایی 2019 دا.

سەرچاوە: سكای نیوز عربیە 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا