نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

جیهان

17/07/2019‌ 292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش دوای لێدوانە نوێیەكەی دۆناڵد ترامپ لەسەر ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 2.13 دۆلار بەڕێژەی 3.2% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە  64.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.96 دۆلار بەرێژەی 3.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.62 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەدواین لێدوانی لەبارەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی نایەوێت رژێمی ئێران بگۆڕێـت، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هــ ـ ح