ئەمریكا توانای ئەوەی نییە بەرانبەر هۆكارەكانی جەنگی ئەلیكترۆنی رووسی بوەستێتەوە

جیهان

17/07/2019‌ 1445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ ئەو بودجە سەربازییە مەزنەی سوپای ئەمەریكا تەرخانی كردووە، كەچی سوپای ئەمریكا توانای ئەوەی نییە لەبەرانبەر هۆكارەكانی جەنگی ئەلیكترۆنی روسی بوەستێتەوە.

رۆژنامەی –سینا- بڵاویكردەوە، شارەزایان وای دەبینن بێ دەنگە ئەلیكترۆنییە روسییەكان توانای بێ دەنگ كردن یان تێكدانی ئاماژەكانی سیستەمی دیاریكردنی ماڵپەڕی جیهانی هەیە لەرێگەی مانگی دەسكردەوە (جی پی ئێس).

پێش ئەوە سوپای ئەمریكا توانی خۆی رزگاربكات لە زۆربەی یەكە تایبەتەكانی رووبەرووبونەوەی شێواندنی ئەلیكترۆنی دوای رووخانی یەكێتی سۆڤیەت.. بەڵام پەنتاگۆن چالاكی دەستپێكرد لە بواری پەرەپێدانی هێزە ئاسمانیەكانی ئەمریكا و بەهێز كردنی لە رێگەی بۆمب و رۆكێتی ئاراستەكراو بە ئاماژەی جی پی ئێس. 

لە دوای جەنگی عێراقیش ئەندازیارە ئەمریكییەكان نەوەیەكی نوێی مانگی دەستكرد و دەزگای وەرگر، كە‌ كاریگەر نابێت بە شێواندنی ئەلیكترۆنییان دروست كرد، بەڵام روسەكانیش دەستەوەستان دانەنیشتن و دەستیان كرد بە دروست كردنی نەوەیەكی نوێی بێ دەنگی جی پی ئێس؛ ئەوانەی كاری دەزگای وەرگر بە شێوەیەكی تەواوەتی پەك دەخەن، هەروەك رۆژنامە چینیەكە ئاماژەی پێكردوە.

ئێستا هێزە سەربازیەكانی روسیا بە گوێرەی رۆژنامەكە دەتوانن وەرگرەكانی جی پی ئێس لە بازنەیەكی سەدان كیلۆمەتریدا پەك بخەن، دوای ئەوەی توانیان كۆدی جی پی ئێس بكەنەوە.

ئەمریكا هەوڵی ئەوە دەدات یەكەكانی رووبەرووبونەوەی شێواندنی ئەلیكترۆنی زیندوبكاتەوە، بەلام ئەوەی پێویستە، بۆ ئەوەی ئەمریكیەكان بتوانن سنور بۆ پێشكەوتنی روسەكان دابنێن؛ پەرەدانە بە زانستە بنەڕەتیەكان نەوەك زانستە پراكتیكیەكان.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا