پەرلەمانتارێك: سەردانەكەی مەسرور بارزانی تەنیا بۆ خۆناساندن بوو

عیراق

17/07/2019‌ 690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا تەنیا بە 'سەردانێكی سیاسییانەی یەكترناسین " وەسف كردووە.

هۆشیار عەبدوڵڵا لەلێدوانێكدا دەڵێت: سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بۆ بەغدا و چاوپێكەوتنی بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیری عێراق ئامانج لێی چارەسەركردنی كێشەكان رێكەوتن نییە لەسەر خاڵە ناكۆكەكان ، بەڵكو سەردانێكی سیاسیانەی یەكترناسینە ، كە ئامانج لێی دەستپێكردنی گفتوگۆكانە لەسەر ڕێكەوتنی دارایی و نەوتی نێوان هەرێم و ناوەند ".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: قسەكردن لەسەر ئەوەی كە لەم سەردانەدا دۆسییەی نەوت دەخرێتە سەر مێزی گفتوگۆ دوورە لەراستییەوە ، لەبەر ئەوەی سەردانەكان تەنیا لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكە كورت بوونەتەوە و هیچ دانیشتنێكی تر ناكرێت.

رۆژی سێ‌ شەممە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای كرد و چاوی بە بەرپرسانی بەغدا كەوت ، كە ئەوەش بەیەكەم سەردانی بارزانی دادەنرێت لەدوای وەرگرتنی پۆستەكەی وەك سەرۆكی حكومەت .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی