ئێران ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر بەرنامە موشەكییەكەی بكات

جیهان

17/07/2019‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، ئێران ئامادەیی دەربڕیوە گفتوگۆ لەسەر بەرنامە موشەكییە بالیستییەكەی بكرێت .

پۆمپیۆ لەكاتی كۆبوونەوەی حكومەتی ئەمەریكا راشیگەیاند "بۆ یەكەمجار .. ئێرانییەكان دەڵێن ئەوان ئامادەن گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەكییەكەیان بكەن".

لای خۆیەوە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكاش رایگەیاند، لە دۆسیەی ئێران پێشكەوتن بەدیهاتووە.

ئێران پێشتر چەندین جار رەتیكردووەتەوە هیچ گفتوگۆیەك لەسەر بەرنامە موشەكییە بالیستییكەی بكرێت ، هەروەك بەگشتی هەموو داواكارییەكانی واشنتۆنی رەتكردەوە كە لەدوای كشانەوەی لە رێكەوتننامە ناوەكییەكە و سەپاندنی سزاكان بەسەریدا رایگەیاندبوون.

جگە لەوەی تاران بەردەوام هەڵگرتنی سزاكانی سەری كردبووە مەرج بۆ دەستپێكردنی هەر دانوستانێك لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی