ئارێز عەبدوڵا: دیاریکردنى کاندیدەکان ناڕەزایەتیەکى زۆرى دروستکردوە

کوردستان

17/07/2019‌ 1346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر هەڵبژاردنى کاندیدەکان بڕیارەكە لە سەركردایەتییەوە درا لە دەرەوەی سەركردایەتی ناڕەزایەتییەكی زۆر زۆر هەیە.

 

ئەندامەکەى سەرکردایەتى یەکێتى، ئاماژەى بەوەکرد، ئەمجارەیان فشارێكی زۆر گەورە و جددی لە لایەن ئەندامان و كادران و قاعیدەی یەكێـتیی هه‌یه‌ بۆ ئەوەی سەركردایەتیی حزب بە زووترین كات بڕیار بدات بە زووترین كات كۆنگرە ببەستێت،ئەگەر ئەمجارەیان یەكێـتیی كۆنگرە نەبەستێت ئەوە خودی یەكێتیی باجێكی گەورە دەدات.

سەبارەت بە کاندیدى پۆستەکانى حکومەتیش ئارێز عەبدوڵا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ هەفتەنامەى"ئاژانس"ئاشکراى دەکات، بەڵێ‌ كە بڕیارەكە لە سەركردایەتییەوە درا لە دەرەوەی سەركردایەتی ناڕەزایەتییەكی زۆر زۆر هەیە،بۆ نموونە خەڵك داوای پێوەری تری دەكرد بۆ دانانی كاندیدەكان یان دەسەڵات بدرابایە پارێزگاكان بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدەكان، دەبوایە پارێزگاكان پشكیان پێ بدرایە و خۆیان پشكەكانیان یەكلایی بكردایه‌ته‌وه‌. ناڕەزایەتییەكەش ئەوەیە كە كەسانێك پۆستیان پێ نەدراوە و پێیان وایە دەبوایە پۆستیان پێ بدرایە.

  

لەبارەى پەیوەندیەکانى گۆڕان و یەکێتى ئارێز عەبدوڵا رونیکردەوە، گۆڕان پێویستی بە ئێمەیە و ئێمەش پێویستمان بە گۆڕانە، خەڵكیش پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەردوولامان هەیە، ئەمڕۆ بێت یان  سبەی هەر دەبێت لەگەڵ گۆڕان یەكگرتوو بین و یەك بگرینەوە، هەڵومەرجەكانی كوردستان وا دەخوازێت.

س.هـ