شارپرێس:
هەفتەنامەى "زەمەن" بڵاویکردەوە، مه‌ڵبه‌ندى ریکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گه‌رمیان، یاداشتێکە ئاراستەى مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتیی و ئۆرگانە باڵاکانی حزبه‌كه‌یان کردووه،بە ناڕەزایی و بێئومێدییەوە، چەندین مەلەفی گەندەڵیی و قۆرخکاری و پارەکێشانەوەیان ئاشکراکردووە لەلایەن کۆمپانیاکانی خودی حزبەکەی خۆیانەوە لە کەرتی نەوت و وەبەرهێنان و خاڵە سنوورییەکانی ناوچەی گەرمیاندا.
لەو یاداشتەدا کە کۆپیەکی دەست هەفتەنامەکە کەوتووە، ده‌رده‌كه‌وێ، مانگانه چه‌ند كۆمپانیایه‌كى سه‌ر به ئیداره‌ى گشتیى یه‌كێتى، له مه‌رزى په‌روێزخان ساڵانه 16 ملیار‌و 520 ملیۆن دینار‌و هەروەها كۆمپانیاکانى گواستنه‌وه‌ى نه‌وت، ساڵانه زیاتر لە 158 ملیار دیناریان دەست دەکەوێ، ئه‌مه بێجگه له ٨%ى داهاتى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان بۆ ئیداره‌ى گشتیى یه‌كێتییه.
له یاداشته‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى دا كه ناوه‌ڕاستى مانگى شوباتى ئه‌مساڵ ئاراسته‌ى هەریەکە لە: جێگرانىسكرتێرى گشتیى، ده‌سته‌ى كارگێڕیى‌و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى‌و مه‌كته‌بی سیاسیی، ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند‌و مه‌كته‌بی ڕێكخستن كراوه‌و دانەیەکی دەست زەمەن کەوتووە.
ئەوەشی تیایدا هاتووه“ له گه‌رمیان دا هۆكارى دروستبوونى كێشه‌كان کە بریتیه له داهاتى نه‌وتی كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به نه‌وت، ئه‌م سێكته‌ره هه‌ڵگرى چه‌ندین پرسیار‌و گومانه، به‌تایبه‌ت به‌وانه‌ى كارى بازرگانیى تێدا ده‌كه‌ن (كۆمپانیاىپێول) گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌ى له‌ئه‌ستۆ گرتووه و قازانجى مانگانه‌ى 970 هه‌زار دۆلاره،بێجگه له بەکرێگرتنى چێشتخانه‌و دابینكردنى سیكوریتى‌و ئاو و سووته‌مه‌نى و فریاگوزاریى ته‌ندروستى. كه ئەمانەزۆر ناشه‌فاف‌و ناڕوونه،ئێمه وه‌ك حزب‌و یه‌كێتى، هیچ ئاگایەکمان لێى نییه”.
یاداشته‌كه سەر‌نجى خستووەته‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تیى په‌روێزخان، ده‌یان كۆمپانیا به‌ناوى یه‌كێتى‌و ئیداره‌ى گشتییه‌وه پاره كۆده‌كه‌نه‌وه، به جۆرێك به‌پێى ئامارێك كه ده‌ستى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان كه‌وتووه،ته‌نیا له‌بوارى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتدا (كۆمپانیاىخواست) هه‌زارو 265 تانكه‌ر نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، كۆمپانیاى جهانگیر 571 تانكه‌ر‌و كۆمپیانیاى ته‌نلمیتید 91 تانكه‌ر نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، تێکڕای داهاته‌كه‌ى 440 ملیۆن دینار ده‌كات و (كۆمپانیاىدڵنیا بۆ دڵنیایى) داهاتىمانگانه‌ى 480 ملیۆن دینار‌و ساڵانە پێنج ملیار‌و 760 ملیۆن دینارە.
ناوه‌ڕۆكى یاداشته‌كه باس له‌و كۆمپانیایانه‌ش ده‌كات، به‌ناوى كوالێتى كۆنترۆڵ‌و پشكنینه‌وه،مانگانه سه‌دان ملیۆن دیناریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به جۆرێك: (كۆمپانیاى لۆكس ئه‌جێنسی) كه تایبه‌ته به كوالێتیى كۆنترۆڵ‌و پشكنین، داهاتى مانگانه‌ى 820 ملیۆن دیناره،داهاتى ساڵانه‌ى چوار ملیار‌و 560 ملیۆن دیناره.
كۆمپانیاى (نیوتایتىئاریان) داهاتى ساڵانه‌ى نزیكه‌ى شه‌ش ملیار‌و 200 ملیۆن دیناره،ته‌نیا له مه‌رزىپه‌روێزخان ئه‌مانه به‌ناوى ئیداره‌ى گشتییه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه بێجگه له دانانى چه‌ندین قه‌پان‌و كۆمپانیای تر‌ى پاره‌كۆكردنه‌وه.
یاداشته‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیان، سەبارەت بە کەرتی وه‌به‌رهێنان، ئاماژه‌ى به‌وه كردووه ناڕوونییه‌كهەیە له پێدانى زه‌وى بۆ پرۆژه،به‌جۆرێك له ساڵىرابردوو مۆڵه‌تى پێنج پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له بوارىخانووبه‌ره‌دا دراون، كه تەنیا 8%ی داهاته‌كه‌یان بۆ ئیداره‌ى گشتیى بێت، له كاتێكداكۆمپانیا هه‌یه ئاماده‌یه 50% ی داهاته‌كه‌ى بداته ئیداره‌ى گشتى.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه رێگاى سه‌ره‌كیى كه‌لار ـ سێمانى‌و كه‌لار ـ كفرى‌و كه‌لار ـ په‌روێزخان، كه سێ رێگاى سه‌ره‌كیی بازرگانى‌و هاتووچۆى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ن، به “رێگاى مه‌رگ” ناسراون،زیاتر له پێنج ساڵه چه‌ندین پرۆژه به ناته‌واوى جێهێڵراون له سنووره‌كه‌دا. خزمه‌تگوزارییه‌كانىته‌ندروستیى‌و په‌روه‌رده‌و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانى تریش، له ئاستێكى زۆر خراپدایه.
له كۆتاییدا مەڵبەندی یەکێتی لە گەرمیان دەڵێت: ئەمانە هۆكارى تووڕه‌یی‌و ناڕه‌زایى خەڵکی سنووره‌كەی لێ کەوتووەتەوە، بازنه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان رۆژ به رۆژ فراوانتر ده‌بێ و نه‌وت بووه‌ته نه‌فرەت‌و تەنیا دووكه‌ڵه‌ى بۆ ئێمه‌یه‌و قازانجه‌كه‌یشى بۆ خه‌ڵكى تر!
كه‌ریم عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به“زه‌مه‌ن”ىوت: پێش ساڵێك قۆرخكاریى كۆمپانیاكانى سه‌ر به یه‌كێتیمانبه به‌ڵگه‌وه داوه‌ته لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سكاڵاى یاساییمان له دادگا‌و داواكارى گشتیى تۆماركردووه،کەچی تا ئێستا هەموو ئەم هەوڵانە هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووە.
وتیشى: ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت 80% ی ده‌به‌ن بۆ خۆیان، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه بۆ حكومه‌ت‌و شوێنه‌كه‌یه، بێجگه له‌وه كۆمپانیایه‌كى دڵنیایى له هه‌ردوو مه‌رزى باشماخ‌و په‌روێزخان كراوه‌ته‌وه کە بۆ هه‌ر بارهه‌ڵگرێك 20 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن، پاره‌كه‌یش ته‌نیا بۆ گیرفانى كۆمپانیاكه‌یه.
سەبارەت بە وەڵام و کاردانەوەی یاداشتەکەیان، حه‌مه چاوجوان، جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى بۆ “زه‌مه‌ن” وتی: لەبەرئەوەی مانگێکە مۆڵەتم وەرگرتووە، ئاگادارى ئه‌وه نیموه‌ڵامدرابێته‌وه یان نا.
س.هـ