شارپرێس:
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، بەمزووانە لیژنە پەیوەندییدارەکانى نێوان هەرێم و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەن.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له میانی دیدارێكدا لهگهڵ شاندێكی باڵای سهربازی و دیپلۆماسی بهریتانیدا رایگهیاند، بهمزووانه لێژنه پەیوەندیدارەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گفتوگۆی زیاتر دەکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان, به پێی دهستوور.
له دیدارێكدا، گفتوگۆ لەبارەی گرنگی بەردەوامبوونی ھاوکاری و ھەماھەنگی بەریتانیا و ھاوپەیمانان بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرا.
بارزانى، سوپاسی شاندی میوانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەمزووانە لێژنە پەیوەندیدارەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گفتوگۆی زیاتر دەکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بەپێی دەستوور.
س.هـ
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە گرنگی بەردەوامبوونی ھەماھەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی جمووجۆڵەکانی داعش درا كه تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی عێراق جموجۆڵیان ماوه.
س.هـ