بەریتانیا سێیەم کەشتى جەنگى رەوانەى دەریاى ناوەڕاست دەکات

جیهان

17/07/2019‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، وڵاتەکەى سێیەم کەشتی جەنگی ڕەوانەی کەنداو دەکات و جەختیکردەوە، ئەم هەنگاوە هیچ پەیوەندییەکی بە قەیرانەکانی ئێستای ئێرانەوە نیە.


لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتى بەرگرى رایگەیاند، کەشتی جەنگی دانکن ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت تاوەکو ئاسایشی دەریایی بەڕیتانیا بەهێزتربێت لەکاتێکدا کەشتی جەنگی مۆنترۆز بۆ کاری وەرشە دابین کراوە.


دواتر لەمساڵدا کەشتی جەنگی کەنت لە جیاتی کەشتی دانکن ڕەوانەی کەنداو دەکرێت. وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا کەشتی دابینکردنی پێداویستیەکان ویڤ نایت لە سەرەتای مانگی هەشتدا ڕەوانەی کەنداو دەکرێت.


هەروەها جەختیکردەوە، ئەم ڕێوشوێنانە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دانراوە و پەیوەندیی بە توندکردنەوەی بوونی بەڕیتانیاوە نیە لە ناوچەکەدا و شتێکی ڕۆتینیە.

س.هـ