جێگری كونسوڵی گشتی توركیا لەهەولێر كوژرا

کوردستان

17/07/2019‌ 11227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی لەهەولێر، جێگری كونسوڵی توركیاو دوو دبلۆماتكاری توركی لەشاری هەولێر كوژراون.

هەر بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكە، ئەو كەسانە لەئەنجامی تەقەكردنی كەسێك لەكافتریایەك كوژراون، كە جگە لەكوژرانی ئەو سێ‌ كەسە كەسێكی تریش كوژراوەو كارمەندی كونسوڵخانەی توركیایە لەهەولێر.

سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە، ئەو چوار كەسەی كارمەندی كونسوڵخانەی توركیا لەهەولێر لەكافییەك سەرقاڵی نانخواردن بوون‌و لەلایەن كەسێكەوە تەقەیان لێكراوە.

لەدوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی رووداوەكەو ئێستا دەست بەلێكۆڵینەوە كراوە، كە تائێستا هیچ روونكردنەویەكی فەرمی لەو بارەوە ئاشكرانەكراوە.

بەپەلە