میدیاکانى تورکیا: کارمەندەکانى کونسوڵخانە بە دەمانچەى بێدەنگ کوژراون

کوردستان

17/07/2019‌ 1629 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەپێى زانیارى میدیاکانى تورکیا کارمەندەکانى کونسوڵخانەى تورکیا لە هەولێر بە چەکى بێدەنگ کوژراون.


دوانیوڕۆى ئەمرۆ چوار شەممە لە رێستۆرانتى ئۆزباک لە شارى هەولێر لەلایەن چەکدارێک تەقە لە سێ کارمەندى کونسوڵخانەى تورکیا دەکات و دوو لە کارمەندەکان کوژراون کە جێگرى سەر کونسوڵیان تێدایەو یەکێک لە کارمەندەکان بریندارە.

 

میدیاکانى تورکیا لەسەر رووداوەکە بڵاویان کردوەتەوە، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو کارمەندانە سەرقاڵى نانخواردن بوون لەو رێستۆرانتەدا.

 

هەروەها ئاماژەشیان بەوە کردوە، ئەو کەسەى تەقەى لە کارمەندەکان کردوە، بە دەمانچەى بێدەنگ تەقەى کردوەو کارمەندەکانى کونسوڵخانەى کوشتووە.

 

لەئێستادا هێزە ئەمنییەکانى شارى هەولێر سەرقاڵى لێکۆلینەوەن لە رووداوەکەو گەڕان و پشکنین لەناوچەکە دەستی پێکردوە.

س.هـ