ئاسایشی هه‌ولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی روداوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

کوردستان

17/07/2019‌ 1133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاسایشی هه‌ولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی روداوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  "لە رێستورانتێکی شاری هەولێر روداوێکی تەقە کردن رویداوە و بەهۆیەوە کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا کوژراوە".

ئاسایشی هه‌ولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت".

ئاسایشی هه‌ولێر دەشڵێت، "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن". 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

ئەمڕۆ لە رێستورانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقە کردن روویدا کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش.

ئێمە لە کاتێکدا ئەم رووداوە بە تووندترین شێوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمی خۆشمان لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕین. لەهەمانکاتدا هاووڵاتیانی هەولێر و بە تایبەتیش دیپلوماتکاران دڵنیا دەکەینەوە، کە رێگە نادەین دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدرێت. لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تاوانبارانیش بە سزای خۆیان دەگەن. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

17/7/2019