شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كوژراوه، ده‌شڵێت، "هه‌وڵه‌كانمان درێژه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه بۆ به‌زووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه''.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به گیانلەدەستدانی كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند، "هه‌وڵه‌كان درێژه‌یان هه‌یه له رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه بۆ به‌زووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كاتێک له ده‌ره‌وه‌ی بینای كۆنسولخانه‌كه بووه به هۆی هێرشێكی چه‌كداریی قێزه‌ونه‌وه شه‌هید بووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ''هه‌وڵه‌كانمان درێژه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه بۆ به‌زووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هیده‌كانمان و ئارامگریش بۆ خانه‌واده و هه‌موو گه‌لی تورك ده‌خوازین''.
ه.م