شارپرێس:
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وێ نوێ رایگه‌یاند، ئیدانەی کوشتنی کارمەندانی کۆنسوڵخانەی تورکیا دەکات و ده‌ڵێت، "پێم وایە پاراستنی ئاسایشی دیپلۆماتکاران بەشێکی گرنگە لە ئاسایشی کوردستان و پێویستە لە هەموو بارودۆخێکدا بیپارێزین".
شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وێ نوێ له تویتێكدا رایگه‌یاندووه، "وەکو جووڵانەوەی نەوەی نوێ باوەڕمان وایە ئارامی و خۆشگوزەرانی وڵاتەکەمان، گەشەکردنی ئابووری و داهاتی تاکەکەس تەنها لە ئاشتیدا بەدەستدێت.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رووداوێکی تەقەکردن لەنێو رێستۆرانتێکی هەولێر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، کارمەندێکی کۆنسووڵخانەکەیان کوژراوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به گیانلەدەستدانی كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند، "هه‌وڵه‌كان درێژه‌یان هه‌یه له رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه بۆ به‌زووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ كارمه‌ندێكی كۆنسولخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كاتێک له ده‌ره‌وه‌ی بینای كۆنسولخانه‌كه بووه به هۆی هێرشێكی چه‌كداریی قێزه‌ونه‌وه شه‌هید بووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ''هه‌وڵه‌كانمان درێژه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی به‌رپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییه‌وه بۆ به‌زووی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هیده‌كانمان و ئارامگریش بۆ خانه‌واده و هه‌موو گه‌لی تورك ده‌خوازین''.
ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاندووه، "سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکاری ئەو کارمەندەی لە هێرشەکەی هەولێر گیانی لەدەستداوە. لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هێرشە دەبێت".
ه.م