لێدوانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر

جیهان

17/07/2019‌ 957 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکەی سەر کارمەندانیان لە هەولێر دەکەین و "لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بە زووترین کات".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، "ئیدانەی هێرشەکەی سەر کارمەندانیان لە هەولێر دەکەین و "لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران بە زووترین کات".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیه‌ندراوێکدا رایگەیاندووه‌، "ئەمڕۆ لە رێستۆرانتێکی شاری هەولێر رووداوێکی تەقەکردن روویدا، کە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدانی کارمەندێکی کۆنسووڵخانەی تورکیا و هاووڵاتیەک و برینداربوونی یەکێکی دیکەش". 
ه.م