شارپرێس:
به‌مه‌به‌ستی په‌رده‌پۆشكردنی ڕووداوی ته‌قه‌كردن له‌ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیارێك به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی له‌هه‌رێم قه‌ده‌غه‌كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كردووه سانسۆر بخه‌نه سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتیشی، له‌ئێستادا بڕیاره‌كه ته‌نیا بۆ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووكه كه ڕێگه به به‌كارهێنانی نادرێت، پێشتر حكومه‌ت ویستی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ڕابگرێت، به‌ڵام به‌حكومه‌تیان وتووه ئه‌و بڕیاره كێشه بۆ چه‌ندین دامه‌زراوه له هه‌رێم دروستده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یه‌وێت به داخستنی فه‌یسبووك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قه‌كردن له كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێم بگرێت.