شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامداوه.
مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "لەسەر رووداوەکەی هەولێر پەیوەندیم بە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانییەوە کردووە و لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران".
چاوش‌ئۆغڵو وتیشی، "دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بە سەختی بریندارە. یەکەم کەسیش کە پەنجەی تۆمەتی بۆ رابکێشین و بێتە مێشکمانەوە پەکەکە، بەڵام ئێمە هەر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەین مادام خەڵکی عێراقیش لەنێو قوربانییەکاندایە".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رووداوێكی ته‌قه‌كردن له یه‌كێك له رێستۆرانته‌كانی شاری هه‌ولێر روویداو به‌هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كوژرا.
ه.م